کاردانەوەی تاران بە ڕاپۆرتەکان لەمەڕ ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر عەرەبستان

(0) / / ایران / زایەڵە عەرەبستان ئێرن ناسر کەنعانی


Nov 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی: بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما و درۆ بە ئامانجی دروستکردنی کەشی دژە ئێرانی و لەباربردنی ڕەوتی ئیجابی لە پێوەندیی لەگەڵ وڵاتانی ناوچە، ئەنجام دەدرێت.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵام بە هەواڵنێرێک لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی واڵستریت ژۆرناڵ لەمەڕ هەڕەشەی ئێران لە یەکێک لە وڵاتانی ناوچە و تۆمەتبار کردنی ئێران بە پلان بۆ هێرش کردنەسەر ئەو عەرەبستان، وتی: بڵاوکردنەوەی ئەم چەشنە هەواڵانە لەلایەن ناوەندە ڕۆژئاوایی و زایۆنییەکانەوە بە ئامانجی دروستکردنی کەشێکی سلبی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و تێکدانی ڕەوتی ئیجابی لە پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچە ئەنجام دەدرێت.
ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێزگرتنی بەرانبەر و لە چوارچێوەی بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکان، پابەندە بە سیاسەتی ڕێزگرتنی بەرانبەر و سەروەریی وڵاتان و سەقامگیریی ناوچەیی و پتەوکردنی پێوەندییەکان لەگەڵ وڵاتان.