وادەی هەڵبژاردنی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاشکرا کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە پارتی مەکتەبی سیاسی


Nov 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی یەکەم کۆبوونەوە دەکەن و بڕیارە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێرن.  
بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان (9ی تشرینی دووەمی 2022) بە ڕووداوی راگەیاند: "رۆژی شەممە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی یەکەم کۆبوونەوەیان دەکەن و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی هەڵدەبژێدرێن."  

کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەیان 51 ئەندامە؛ بڵند ئیسماعیل باسی لەوە کرد: "تائێستا دیار نییە چەند کەس وەک ئەندامی مەکتەب سیاسی هەڵدەبژێدرێن." بەڵام عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە رووداوی گوت، "ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی 15 بۆ 17 کەس دەبن."  

دوای 12 ساڵ لە نەبەستنی کۆنگرەی حیزبەکە، رۆژی 03-11-2022 پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی 14یەمی بە بەشداریی زیاتر لە هەزار ئەندام لە شاری دهۆک بەست. لە کۆنگرەدا سەرۆک بارزانی بە سەرۆک و نێچیرڤان بارزانی بە جێگری یەکەم و مەسرور بارزانی بە جێگری دووەمی سەرۆک هەڵبژێردران.