دوایین مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو لە سلێمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە پێوەری ئاو سلێمانی


Nov 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، هەر ماڵێک تاوەکو 21ی مانگی داهاتوو پێوەری ئاو نەبەستێت، مانگانە 80 هەزار دیناری لەسەر هەژمار دەکرێت.   
لە ئاگادارییەکدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، "هاووڵاتیانی ئازیز  ئاگاداردەکەین دوا مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو بەرواری 21-12-2022ـە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەدوای ئەو بەروارەوە هەر  هاووڵاتیەک  پێوەری ئاوی نەبەستبێت مانگەنە بڕی 80 هەزار بۆ ماڵ و 200 هەزار دینار  بۆ دوکان و شوێنی بازرگانی بۆ ئاژماردەکرێت  لەبری نەبەستنی پێوەری ئاو."