حكومەتی هەرێم لەبارەی سزای نەدانی كرێی ئاو، بڕیارێكی نوێی ڕاگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە پێوەری ئاو کرێ ئاو


Nov 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری كەمكردنەوەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاوی ماڵانی دەركرد و بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستانیش دەڵێت: پێویستە ھاووڵاتییان سوود لەو بڕیارەی حكوومەت وەربگرن و سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن.

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستان  ڕايگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان وەزارەتی شارەوانی بڕیاری كەمكردنەوەی كرێی بەستنی پێوەری ئاوی دەركردووە و ئەو ھاوڵاتییانەی پێوەریان نییە دەتوانن سوودمەند بن لە بڕیارەكەی حكوومەت كە تا ڕۆژی ٢١ی مانگی داھاتوو مۆڵەت دراوەتە ھاووڵاتییان، واتە ئەگەر ھاووڵاتییەك تا ئێستا پێوەری ئاوی نەبێت، بۆ یەك مانگ سزای نەبەستنی پێوەر ٨٠ ھەزار دینار دیاری كراوە، بەڵام ئێستا ھاووڵاتییان تەنھا ٢٠ ھەزار دینار دەدەن بۆ ناو شارەكان و بۆ دەرەوەی شاریش ١٠ ھەزار دینارە بۆ یەك مانگ .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم