سەرەڕای بوونی 18هەزار ئۆتۆمبێلی حكوومیی لە هەرێم؛ باس لە کڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئۆتۆمبێلی حکومی دارایی هەرێمی کوردستان


Nov 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - 18هەزار ئۆتۆمبێلی حكوومیی لە هەرێم هەیەو وەزارەتی دارایی باس لە کڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ دەکات.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، كە لە 31ی10ی 2022 دەرچووە، روونكرنەوە لەبارەی كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ فەرمانگە حكوومییەكان دراوە.

هەروەها جەختی كردووەتەوە، كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ پلە تایبەتەكان بەم جۆرە دەبێت: "بۆ وەزیر و بریكاری وەزیر و راوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی تۆیۆتا لاندكرۆز ئیستەیشین دەبێـت و بۆ جێگری بەڕێوەبەری گشتی تۆیۆتا فۆڕجێنەر، یان تۆیۆتا پڕۆادۆ دەبێت، بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەكانیش تۆیۆتا راڤ دەبێت و بۆ خزمەتگوزارییش پیكاب دەبڵ كابینە دەبێت.

ئەوەش هاتووە، هەر وەزارەت و فەرمانگەیەك، كە داواكاریی بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل پێشكەش دەكات دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلەی بەكاری دەهێنێت، 10 ساڵی بەسەر تێپەڕ بووبێت و سوودی لێ وەرگیرابێت، ئەوكات داواكاری پێشكەش بكات.

ئەوەش دووپات كراوەتەوە، كڕینی ئۆتۆمبێل بە شێوەیەكی گشتی لە لایەن وەزارەتی دارایی دەكڕدرێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم