قەیرانی كەمی غاز سلێمانیشی گرتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی غاز قەیران


Nov 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوای ئەوەی قەیرانی كەمی غاز هەولێری گرتەوە، لەئێستادا قەیرانەكە سلێمانی گرتۆتەوەو ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێكەوتۆتەوە.

بەپێی زانیاریەکان ، خاوەن كارگەكانی غاز لە سلێمانی ھۆشداری دەدەن لە سەرھەڵدانی قەیرانی غاز لە سلێمانی و بەوتەی ئەوان پشكی سلێمانی لە نۆ تانكەر غازەوە بۆ ھەشت تەنكەر كەمكراوەتەوە.

جێگەی باسە، ساڵانە لە هەرێمی كوردستان جگە لەچەندین قەیرانی كەڵەكەبوو، قەیرانی كەمی غازیش سەرهەڵدەدات و ئەوەش نیگەرانی و زەحمەتەكانی هاوڵاتیان زیاتر دەكات.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم