ناوەڕۆکی دوایین پەیامی ئەمریکا بۆ ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە ئەمریکا ئێران پەیام


Nov 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بە شێوەی بەردەوام ئاڵوگۆڕی پەیامیان لەگەڵ ئەمریکا هەیە، وتی؛ دوایین ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئێمە و ئەمریکادا ٧٢ کاژێری ڕابردووە بوو و ئەوان بە ئێمەیان ڕاگەیاند لە گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی پەلەیان هەیە.
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە؛ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەی کۆماری ئیسلامی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ هەواڵنێران ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان لە ڕێگای هەندێ لە وەزیرانی دەرەوە پەیامیان ناردووە و جەختیان کردووە کە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی پەلەیان هەیە، ئەمە لە کاتێک دایە کاتێک لێدوان بۆ میدیاکان دەدەن ڕادەگەیێنن ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئەولەویەتی ئەوان نییە و ئاماژە بە پشتگیریی لە ئاژاوەکان دەکەن.
ئاماژەوەی بەوەش دا: ئامانجی ئەمریکییەکان دیارە و ئەویش گوشار خستنەسەر ئێمەیە بۆ ئەوەی هێڵەسوورەکانمان وەلاوەبنێین، بەڵام ئەوەی لای ئێمە گرینگە بەرژەوەندیی نەتەوەییە و لەم پێناوەشدا هەوڵ بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان دەدەین.