سووتانی وێستگەى کارەباى پیرمام

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا پیرمام


Nov 16, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتى کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆى سوتانى وێستگەى کارەباى پیرمام ماوەی پێدانی کارەبای سنوورەکە کەم بووەتەوە.  
وەزارەتەکە لە ئاگادارییەکداهاوبەشانی کارەبا لە پیرمام و کۆرێ ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی سوتانی وێستگەی مۆبایلی کارەبای پیرمام، ماوەی پێدانی کارەبای سنوورەکە کەم بووەتەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، تیمەکانی گواستنەوەی کارەبای هەولێر و دابەشکردنی کارەبای پیرمام و کۆنتڕۆڵی کارەبا لەسەر هێڵن و هەر ئەمشەو کارەبای پیرمام چارەسەر دەکەن و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 72 کاتژمێریشدا گرفتی کارەبای کۆڕێش چارەسەر بکرێت.