کـردنـەوەی پـێـشـانـگـەی نـێـودەوڵـەتـی ئـاگـرۆ پـاک و پـلاسـت عـێـراق

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەولێر پـلاسـت عـێـراق ئـاگـرۆ پـاک


Nov 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەبەشداری چەندین وڵات پێشەنگای نێودەوڵەتی  Agro pack & plast Iraq لە هەولێر کرایەوە.

بەبەشداری زیاتر لە ١٠ وڵاتی جیهان پـێـش نـیـوەڕۆی سـێـشـەمـمــە رێکەوتی٢٢-١١-٢٠٢٢ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بـەشـداری لـە مـەراسـیـمـی کـردنـەوەی پـێـشـانـگـەی نـێـودەوڵـەتـی ئـاگـرۆ پـاک & پـلاسـت عـێـراق ( Agro pack & plast Iraq ) کرد.

پـێـشـانـگـەکـە زیـاتـر لـە ١٩١ جۆر کـاڵا و بـەرھـەم و تـەکـنـۆلـۆژیـای هەمەجۆری تێدا کۆکرایەوە، ھـەریـەک لـە وڵـاتـانـی چـیـن، فـەرەنـسـا، ھـۆلـەنـدا، ئـیـتـالـیـا، ئـەردەن، عـێـراق، ئـیـمـاراتـی یـەکـگـرتـووی عـەرەبـی، تـورکـیـا، ھـیـنـدسـتـان و ئـێـران بـەشـدارن.

لـە پـێـشـانـگـەکـەدا لە پاڵ کـەل وپـەلی پاككره‌وه‌ و ئـامـێـری کـشـتـووکـاڵـی، هاوکات خۆراکی قوتوو گیایی نـمـایـش دەکرێن.

بـڕیـارە پـێـشـانـگـەکـە بـۆ مـاوەی سـێ رۆژ لـە پـارکـی سـامـی عـبـدالرحمن بـەردەوام بێت .