ڕاپۆرتێک لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەکەوتکراوەکان دراوەتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
(0) /
زایەڵە - لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕاپۆرتێکی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەکەوتکراوەکان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕوانی وەزیری داراییە بۆئەوەی لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکەن.
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە لیژنەی دارایی ڕاپۆرتێکیان ئامادەکردووە و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆئەوەی وەزیری دارایی بێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بکەن.
وتیشی، ڕاپۆرتەکە لە ١٢ یاداشتی پەرلەمانتاران پێکھاتووە و چەند تەوەرێک لە خۆدەگرێت کە گرنگترینیان بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەکەوتکراوەکانە.
سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ڕاپۆرتەکەدا داوایان کردووە حکومەت چارەسەرێک بۆ مووچە پاشەکەوتکراوەکان بدۆزێتەوە و بەو پێیەی کە ھاووڵاتیانیش قەرزاری حکومەتن، بەشێک لە مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان بخرێتە بری قەرزەکانیان.
تێبينيێك بنێرە: