ئێران ڕێگەی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دیاری کرد

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران کۆماری ئیسلامی جەزیرە مەجید تەخت ڕەوانچی


Feb 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای تاوانبارکردنی ئەمریکا بە بەردەوام بوون لە سەر پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ڕێگەی ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، جێبەجێ کردن و پابەندیی تەواوەتی بە ڕێککەوتنەکەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی جەزیرە، وێڕای بەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە ئەوا ئەمریکا بوو کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چووە دەرەوە، وتی: حکوومەتەکەی بایدن چەندین جار ڕایگەیاندووە کە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام تا ئێستای لەگەڵدا بێت هەنگاوی بۆ ئەوە نەناوە.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئەوا لەسەر ئەمریکایە کە لە سەر هەمان ڕێچکەی حکوومەتەکەی ترەمپ بڕوات یان ئەوەیکە لاپەڕەیێکی نوێ هەڵبداتەوە و دەبێ لە کردەوەدا گۆڕانی سیاسەت ببینین، بە تەنیا شیکردنەوەی هەڵوێست نابێتە هۆی ڕەزامەندیی ئێران و کۆمەڵاگای نێودەوڵەتی.
نوێنەری ئێران ڕاشیگەیاند کە لە چاو ئێرانەوە پابەند بوونی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێویستی بە دانوستان نییە و دەبێ ئیدارەی ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لەمبارەیەوە بدات و خۆی یەکلایی بکاتەوە.