یەکەی ژمارە ۱ ی ویستگەی کارۆئاوی دەربەندیخان بەگەڕخرایەوە
(0) /
زایەڵە - یەکەی ژمارە ۱ ی ویستگەی کارۆئاوی دەربەندیخان بەگەڕخرایەوە.
ئەندازیار حەمید عەلی محمد ،بەڕێوەبەری وێستگەی کارۆئاوی دەربەندیخان رایگەیاند، پاش ساڵێک و حەوت مانگ، بە هەوڵ و ماندووبونی کارمەندانی ویستگەکە و پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی توانرا یەکەی ژمارە (۱) بخرێتەوە کار و ببەسترێتەوە بە کارەبای هەرێم. کە بەهۆی محویلەی سەرەکی یەکەکە 100MVA لە کار کەوتبوو .
هەروەک وتیشی گۆڕینی محویلەکە ، پاش چاکسازی تەواو لە یەکەکە، لە لایەن بەشی تەکنیک ( صییانەی کارەبا، پرۆتێکشن ،کۆنترۆڵ، میکانیک،تۆرباین) و بەشی ئیشپێکردن، ئەنجامدراوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: