به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گۆڕدرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مۆلیدە ئەهلی کوردستان


Dec 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی تشرينى دووه‌م دیاریكرا.

کارەبای   سلێمانی ڕایگەیاند،   نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی  (11) تشرینی دووه‌م (57) دینار دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە ئه‌م مانگه‌ له‌كاتژمێر (1) ی پێشنیوه‌رۆ بۆ (1) ی شه‌و كاره‌با كاره‌با دابین ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (2022.12.4)‌ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (57) دینار بۆ مانگی (11) تشرینی دووه‌م دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلیی گه‌ڕه‌كه‌كان لەنێوان (220) بۆ (255) سه‌عات كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (13.000) هه‌زار بۆ (14.500) هەزار دینار دەبێت. هه‌روه‌ها هه‌ندێك موه‌لید كه‌ به‌رنامه‌ی كاركردنیان له‌ 7ی به‌بانی بۆ 1ی شەو كاریان كردوه‌ نرخی ئه‌مپێریان له‌ نێوان 15.000 هه‌زار دینار بۆ 16.500 دینار ده‌بێت .

به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان و دابینكردنی كاره‌با بۆهاوڵاتیان له‌ گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاوازە.

هاوكات، بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی كانونی یه‌كه‌م، كاتژمێر (6:30 بۆ  ی به‌یانی و كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ (1)ی شه‌و، هه‌ركات كاره‌بای حكومی نه‌بوو موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبونەوەكەشدا ئەو خاڵە دوپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم