مانگی ڕابردوو ۲۳٤۳۰ منداڵ لەنەخۆشخانەی  منداڵانی فێرکاری د.جەمال ئەحمەد ڕەشید چارەسەركراون

(0) / / کردستان / زایلە جەمال ئەحمەد ڕەشید منداڵ نەخۆشخانە


Dec 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (۱ بۆ۲۰۲۲/۱۱/۳۰) لەنەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری د.جمال احمد ڕشید لەشاری سلێمانی (۲۳٫٤۳۰) منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە (۳٫۰٦۱) منداڵ داخڵ كراون.

بەپێی ئامارەكە لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری د.جەمال ئەحمەد ڕەشید  (۲۱۹) منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و( ۲۳۹) منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و( ۱٤٦) منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و( ۹۳۷) حاڵەتی هەناسەتوندی  تۆماركراوە.

هەر لەمانگی ڕابردوودا  لەنەخۆشخانەکەدا ( ۱۸٫۰۸۰) پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و (۳۱٤) پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و( ٥٦۲) سۆنەر و( ۸۰) ئیكۆ و (۲٤) نازور ئەنجام دراوە و (٦۰٦) تیشك گیراوە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم