ژمارەیەك بریكاری خۆراك فێڵ لە هاوڵاتیان دەكەن و پارەی زیاتریان لێوەردەگرن

(0) / / کردستان / زایەڵە خۆراک هاوڵاتی بەشەخۆراک شەوكەوت محەمەد


Dec 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك ڕایگەیاند؛ ژمارەیەك بریكاری خۆراك فێڵ لە هاوڵاتیان دەكەن و پارەی زیاتریان لێوەردەگرن.

شەوكەوت محەمەد بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لەسلێمانی ئاشکرایدەکات، ژمارەیەك بریكاری خۆراك فێڵ لەهاوڵاتیان دەكەن و بڕی پارەی زیاتر لەهاوڵاتیان وەردەگرن ئەم حاڵەتەش لەسەرتاسەری هەرێم و عێراق هەیە بەڵام تائێستا نەتوانراوە كۆنترۆڵ بكرێت.

ئەو دەشڵێت، هەر بریكارێك پارەی زیاتری لەهاوڵاتی وەرگرت هاوڵاتیەكە دەتوانێت سكاڵای لەسەر تۆماربكات یاخود ناوەكەی بداتە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراك، لەو بارەشەوە هاوڵاتییەك كە پارەی زیاتری لێوەرگیراوە دەڵێت تائێستا بۆ هەر "نەفەر" ێك بڕی 750 دیناری داوە بە بریكاری خۆراك و نەیزانیوە لەو بڕە كەمترە.

 شەوكەوت محەمەد بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك روونیشیدەکاتەوە، هەر بریكارێكی خۆراك دەبێت بۆ هەر هاوڵاتییەك 450 دینار وەربگرێت ئەگەر زیاتر لەو بڕە وەربگرێت نایاساییە.

وتیشی: هەر هاوڵاتییەك پارەی زیاتری لێوەرگیراوە دەتوانێت سكاڵا تۆماربكات و لەو بریكارەی پارە زیادەكەی لێوەرگرتووە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم