سەرۆکی دەستەی دەسپاکی: ھەر فەرمانبەرێک پلەی زیادی وەرگرتبێت لێیوەردەگیرێتەوە
(0) /
زایەڵە - ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆی ئەو دۆسیە نوێیانەی تۆمارکراون ٤٨٧یان دۆسیەی گەندەڵی و ٢٢٦یان دۆسیەی ھەواڵدەری بوون کە دەکاتە ٧١٣ دۆسیەی گەندەڵی نوێ و تەنھا ٧٧یان یەکلاکراونەتەوە.
وتیشی، لێکۆڵینەوە لە ٩٧٦ دۆسیە دەکرێت و ئەمساڵ ٢٠٣ دۆسیە رەوانەی دادگا کراون، ھەروەھا ١٨٠٠ فۆڕمی ئاشکراکردنی سەروەرت و سامانی لێپرسراوانیش گەڕاوەتەوە.
سەرۆکی دەستەی دەسپاکی ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر فەرمانبەرێک پلەی زیادی وەرگرتبێت لێیوەردەگیرێتەوە، چونکە لە ٢٠١٦ەوە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران راگیراوە.
وتیشی، گرنگە ھاوشێوەی بەغداد دادگایەکی تایبەت بە گەندەڵی ھەبێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: