مەرجی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی

(0) / / ایران / زایەڵە ئەتۆمی ئێران ئاژانس


Dec 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڵگرتنی گەمارۆکان لەسەر وڵاتەکەی بە مەرجی گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، محەمەد ئیسلامی وتی: بە واژۆکردنی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام بڕیار بوو کۆتایی بە بانگەشە و پڕوپاگەندەی بێ بنەمای ڕۆژئاواییەکان لەسەر پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران بێت، بەڵام ئەمە نەهاتەدی.

ناوبراو سەبارەت بە بڕیاری نوێی ئاژانسی حوکام لەمەڕ هاوکاریی نەکردنی ئێران لەگەڵ ئاژانس، وتی: چاودێرییەکانی ئاژانس لەسەر هەموو دامودەزگا ئەتۆمییەکانی ئێران بە گوێرەی ڕێککەوتن و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە و خودی ئاژانس ١٦ جار لە ڕاپۆرتە فەرمییەکانیدا دانی بەم ڕاستیەدا ناوە کە هیچ لادانێک لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران نەبوە.