گەنجێکی هەڵەبجە بوو بە پاڵەوانی عێراق

(0) / / ورزش / زایەڵە هەڵەبجە وەرزش بژار محەمەد


Dec 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گەنجێکی هەڵەبجە توانی ببێتە پاڵەوانی عێراق و خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتی MMA وەرگرت.

 پاڵەوانیەتی MMA هونەری جەنگی تێکەڵاو - شەڕی ناو قەفەس لە شاری کەرکوک بەڕێوەچوو، لەژێر چاودێری ڕێکخراوی icfc عيراقی.

گەنجێکی هەڵەبجە بە ناوی (بژار محەمەد) وەک تاکە نوێنەری هەڵەبجەی شەهید بەشداری کرد لەکێشی ٦٨کغم بەرامبەر یاریزانی موسل توانی لە جەولەی دوەم بە تەسلیم کردن یاریەکە بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی عێراق و خەڵاتی باشترین یاریزانی ناو یاریەکانی پێ بدرێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم