گۆڕانکارى لەبەرنامەى موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مۆلیدە ئەهلی کارەبا


Dec 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند،بەهۆى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى وەرزى یەکەمى خوێندنگانەوەو پێویستى خوێندکاران و ناوەندەکانى خوێندن، گۆڕانکاریى لەبەرنامەى موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت.

لەرۆژى شەممە 17/12/2022 بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییەکان رۆژانە لەکاتژمێر 7ى بەیانى بۆ 1ى شەو دەبێت، لەو ماوەیەدا هەر کاتێک کارەباى نیشتیمانی کوژایەوە ئەوان کارەبا بدەن.

 دواى کۆتایی هاتنى تاقیکردنەوەکانیش بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییە وەک پێشووى لێدێتەوە، کە 1ى پاشنیوەڕۆ بۆ 1ى شەو دەبێت لەگەڵ بەیانیان 6:30 بۆ 8ى بەیانى.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم