لیستی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی بڵاوكرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە هەرێمی کوردستان مەعاش فەرمانبەران


Dec 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی بڵاوكردەوە و بە پێی خشتەكەش ئەمڕۆ و سبەی مووچەی چەند شوێنێك دابەشدەكرێت.

بەپێی خشتەی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 2022/12/20 مووچەی مانگی 11ی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی،شارەوانی و گەشت و گوزار دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی خشتەكە سبەی چوارشەممە 2022/12/21 مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

جێگەی باسە، پێشتر بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بەڵێنیان بە مووچەخۆراندا كە هەموو 25ی مانگێك دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ ئەوەی دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت، ماوەی دابەشكردنەكەش نزیكی سێ هەفتەی پێدەچێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم