ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ئاسایش تۆمەتبار کوردستان سلێمانی


Dec 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاسایشی  گەرمیان ڕایگەیاند،  پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا توانرا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی بازرگانی كردن و بە كارهێنانی مادەی هۆشبەر (2) دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەو هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە  سەرەنجام  بەم شێوەیە سزا دران.

1/ ئ ق ن لە دایكبووی 1992 بە تۆمەتی بازرگانى كردن و  بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ڕێكەوتی 6/8/2022 دەستگیركراوە لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان  ڕێكەوتی 29/11/2022 بە پێی مادەی (26)لە یاسای ژمارە (1)یەك ساڵی 2020 تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی (5) ساڵ و یەك مانگ زیندانی كردن و پێ بژاردنی (غەرامە) بە بڕی (30) سی ملیۆن دینار سزادرا .

2/ گ ج ح لە دایكبووی 1998 بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ڕێكەوتی 19/2/2022 دەستگیركراوە لەلایەن دادگای كەتنی كفرییەوە ڕێكەوتی 30/11/2022 بە پێی مادەی (30)سی لە یاسای ژمارە (1)یەك ساڵی 2020 تایبەت بە مادە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی (1)یەك ساڵ زیندانی سزادرا  .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم