شارەوانییەكانی سلێمانی 25 هەزار نەمان دەچێنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی نەمام چاندن


Dec 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، هەڵمەتێكی نەمامچاندنی فراوانی دەست پێ كردووە كە تێیدا 25 هەزار نەمام دەچێندرێت.

بەختیار محەمەد، لێپرسراوی باخچەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی بە زایەڵەی ڕاگەیاند،   هەڵمەتەكە زۆر بەباشی بەڕیوە دەچێت و لە سەرەتای مانگی ١٢ دەستی پێ كردووە و ئێستا لە قۆناغەكانی كۆتاییدایە.

نەمامەكانی ئەم هەڵمەتە لەلایەن نەمامگەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوەوە دابین كراون.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم