ئەندازیارکی خۆراک بۆ زایەڵە: بەڵێ بۆ گرنگی دان بە بەرهەمی خۆماڵی تەندروست

(0) / / گفتگو / زایەڵە بەرهەمی خۆماڵی


Dec 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، دەست خۆش بۆ کێڵگەی ئاژەڵداری ڕاسان،هێنانی بزنی شیردەر بۆ هەرێمی کوردستان کە سودی زۆری بۆ بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ هەیە و هەروەها سەرچاوەیەکی گرنگی شیری تەندروستە شیری بزن  بەهایەکی خۆراکی بەرزی هەیە و یەکەمجارە بە فرێشی لەهەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت.

وتیشی، شیری بزن بدرێت بە منداڵی ساوا، شیری دایک باشترین سەرچاوەی مادە خۆراکیەکانە بۆ منداڵەکەت کە پێویتسە بەلایەنی کەمەوە لە شەش مانگی یەکەمدا منداڵ شیری دایک وەربگرێت بڕی تەواوی هەموو ئەو مادە خۆراکیانەی تێدایە کە پێویستە بۆ گەشەی منداڵ و گەورە بوونی، هیچ شێرێک هاوتای شیری دایک سودی نی یە بۆ کۆرپەلە بەرگری مناڵ بەهێز دەکات شیری دایک ،هەرچەندە ئەگەر دایک نەتوانێت شیر بدات بە منداڵەکەی لە شەش مانگی یەکەمدا،ئەوا شیری بزن شوێنگرەوەیەکی گونجاوە چونکە هەموو ئەو مادە خۆراکییانەی تێدایە کە لە شیری دایکدا هەیە،  جۆری شیری بزن  کە رێخۆلەی مندال زۆر بە ئاسانی دەتونێت هەرسی بکات، دەوڵەمەندە بە گشت فیتامینەکان ، کانزاکانی تێدایە ، بڕی تەواوی پێکهاتە سەرەکیەکانی  ترشە چەورییە ناتێرەکانی (DHA & AA) ی لەگەڵ هەموو پری بایۆتیکەکانی لە خۆ گرتووە وەکو سەرچاوەی خۆراکی بۆ بەکتری سود بەخشەکانی لەشی مناڵ ، ئەم سێ پێکهاتەیە یەکێکن لە هەرە مادە گرنگاکانی کە لە شیری دایکدا هەیە لەهەمان کاتتدا لە شیری بزن دا هەیە کە پێویستن بۆ گەشەی دەماری و بەرزبونەوەی ئاستی زیرەکی منداڵ.هەروها مادەی هەرسکەری  (OPO) ی تێدایە کە پێویستە بۆ هەرسکردنی چەوری ناو شیرەکە،شیری بزن دڵنیات دەکاتەوە کە بەرخۆلەکەت هەموو ئەو پێکهاتە و مادە خۆراکیانە وەردەگرێت کە پێویستە بۆ گەشەکردن و درێژ بونی باڵا ،ڕێژەی کالیسیۆم لە شیری بزندا زیاترە لە ڕێژەی کالیسیۆم لە شیری مانگادا بۆیە بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە کێشەی ئێسقانیان ھەیە ،ھەروەھا دەوڵەمەندە بەسۆدیۆم و پۆتاسیۆم و ڤیتامین B١٢، پەرداخێک شیری بزن %٣٥ کالیسیۆمی تێدایە، شیری بزن ڕێژەیەکی باش ئاسن و سلینیۆمی تێدایە بۆ پاراستنی کۆئەندامی بەرگری بەسودە، ھەروەھا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی جومگەکان بەسودە.هەروەها ئەو مناڵانەی هەستیاری یان هەیە بەرامبەر شیری مانگا و پرۆتینی شیری مانگا شیری بزن بەكار بێنن چونكە ئاسان هەرس دەبێت زۆر سود بەخش و تەندروستە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم