​کۆمسیۆن هه‌ڕه‌شه‌ی وەرگرتنەوەی مۆڵەت له‌ پارتی و یه‌كێتی دەكات

(0) / / کردستان / زایەڵە پارتی یەکێتی


Dec 27, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق 265 پارتى سیاسیی مۆڵەتپێدراوى ئاگادار دەکاتەوە، ژمێرەى کۆتایی خەرجکردنى بودجەکەیان بۆ کۆمیسیۆن بنێرن.
هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى کاروبارى پارت و رێکخستنە سیاسییەکانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، 265 پارتیان ئاگادار کردوونەتەوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، ژمێرەى کۆتایی خەرجکردنى بودجەکەیان رەوانەى کۆمیسیۆن بکەن، تاوەکو ئەوانیش بیدەنە دیوانى چاودێریی دارایی عێراق.
بەگوێرەی بڕیارەکەی کۆمسیۆن کە لەنێویدا ئاڕاستەی پارتی و یەکێتیی کراوە، هەر حزبێکی سیاسی مۆڵەتپێدانی حکومەتی عێراقی هەبێت، دەبێت ژمێرەی کۆتایی ساڵ بداتە کۆمسیۆن، لەحاڵەتی پابەند نەبووندا کۆمسیۆن بەگوێرەی یاسا دەتوانێت مۆڵەت لەو حزبانە وەرگرێتەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ،ئەو حزبەی پابەندی بڕیارەکە نەبێت سزا دەدرێت کە داخستنى پارتەکە و کشاندنەوەى مۆڵەتەکەى و رێگرى لە پارەدارکردنى، گرنگترین ئەو سزایانەن کە لە دەسەڵاتى کۆمیسیۆندایە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم