ئافرەتێکی دووچەرخەسواری ئێرانی بوو بە لێژیوونێر

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش پایسکیل دووچەرخە ئێران


Dec 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ئافرەتێکی وەرزشوانی نەتەوەیی ئێران وێڕای تیپێکی ئێسپانییایی کەوت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی فیدراسیونی دووچەرخەسواری، ماندانا دێهقان دووچەرخەسواری تیپی نەتەوەیی ئێران، لەگەڵ تیپی دووچەرخەسواری فارتۆی ئێسپانییا وێک‌کەوتن تا جارێکی دیکە لە دەرەوەی وڵات چالاکی بنوێنێت.

ناوبراو قارەمان و ڕیکۆردداری تایم ترێڵی تاکەکەسی خانمانی ئێرانە و ئەمساڵیش لە یانەی وڵاتە ئیسلامییەکاندا لە شاری قوونییەی تورکییە ڕکێفی لێداوە.

 وێڕای کەوتنی دێهقان لەگەڵ تیپی فارتۆی ئسپانیا ئەو دەرفەتەی پێ دەبەخشێت تا لەگەڵ دووچەرخەسوارانی ئەورووپاییدا کێبەرکێ بکات. لێرە دەبێ ئاماژەش بەوە بکرێت کە ئەمە یەکەمجار نییە دێهقان دەبێتە لێژیۆنێری ئێران ئەو پێشتریش لە تیپی ئێمارات و هولەند و ئسپانییاشادا ڕکێفی لێداوە.