ماڵئاوایی پێلێ

(0) / / ورزش / پێلێ زایەڵە تۆپی پێ مارادۆنا


Dec 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایلە -  ئێدسۆن ئارانتس ناسسیمێنتۆ (پێلێ) ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل و جیهان له‌ ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن ماڵئاوایی یه‌كجاری كرد و كۆچی دوایی كرد.

پێلێ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بوو‌ باری ته‌ندروستی ته‌واو تێكچووبوو و له‌ نه‌خۆشخانه‌كان خه‌وێنرابوو‌، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا هه‌ر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ به‌رۆكی گرتبوو، كۆچی دوایی كرد.

پێلێ له‌ ساڵی 2021 بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی كه‌ شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن بوو، ده‌ستنیشان كرابوو و له‌و كاته‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ بارودۆخی ناته‌واو و ناجێگیر بوو.

پێلێ هاوشانی دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا ئه‌فسانه‌ی كۆچكردووی ئه‌رجه‌نتین تا ئێستا به‌ باشترین یاریزانان له‌ مێژووی تۆپی پێی جیهان داده‌نرێن.

پێلێ له‌ ماوه‌ی ژیانی وه‌رزشیدا توانیبووی 3 جامی مۆندیال له‌ ساڵه‌كانی 1958 و 1962 و 1970 بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌ده‌ستبێنێ.