ئەندامێکی پەرلەمان عێراق بۆ زایەڵە: غەدرێکی گەورە بەرامبەر بە شاری دەربەندیخان دەکرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان دەربەندیخان موەفەق حسێن


Jan 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە غەدرێکی گەورە بەرامبەر بە شاری دەربەندیخان دەکرێت.
 موەفەق حسێن ئەندامی  پەرلەمانی نەوەی نوێ لە بەغدا بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بێجگە لە کێشەی ژەهراویبونی ئاوی خواردنەوە و خراپی ڕێگاوبانەکانی، کێشەیەکی گەورەی تری شاری دەربەندیخان بریتیە لە داخستی هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی گشتی شەهید (تۆفيق).. پێنج ساڵە هیچ نەشتەرگەریەکی تێدا ئەنجام نەدراوە، بە بیانوی ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٧ وە بە بۆنەی بومەلەرزەوە زیانی پێکەوتوە، بەلام تاکو ئێستە نۆژەن نەکراوەتەوە.
ئەوپەرلەمانتارە وتیشی، من دەپرسم ئایا لە دونیادا حکومەتێک هەیە بەقەد ئەم حکومەتەی پارتی و یەکێتی بێ دەربەست بن بەرامبەر بە ژیان و تەندروستی خەڵک، و دەپرسم ئایە بەرپرسانی ئیداری شارەکە لە پێنج ساڵی ڕابردودا بۆ هیچ هەڵوێستێکیان نەبوە و هەوڵی  چارەسەرکردنی ئەم كێشە گەورەیان نەداوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم