قایمقامی دەربەندیخان بۆزایەڵە: چەندین پرۆژە جێبەجێ دەکرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمان محەمەد کوردستان دەربەندیخان


Jan 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سڵێمان محەمەد قایمقامی قەزای دەربەندیخان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەئەنجامی هەوڵە بەردەوامەکانمان  ڕەزامەندی حکومەتی بۆ خەرجیەکە بڕی

11.687.000.000ملیار

بۆ 5 پڕۆژەی گرنگ لە قەزای دەربەندیخان بۆساڵی نوێ  بکەوێتە بواری جێبەجێکردن کەبریتین ،جێبەجێکردنی پرۆژەی رێگای دەربەندیخان ناوتاق بەبڕی زیاتر لە(7,000,000)ملیار دینار ،ڕەزامەندی خەرجکردنی بڕی (487,000)ملیون دینار بۆچاککردن وقیرتاوکردنەوەی رێگەی ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان کەلەدووڕیانی ژاڵەناو تاکو بەردەم تونێڵی دەربەندیخان، جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گەرەکی (٤٢)کان بەبڕی (500,000,000)ملیۆن دینار .

وتیشی، قیرتاوکردن و کۆنکریت کردنی بەشێک لەکۆڵانەکانی گەرەکی ڕاپەڕین (٤٠٢)کان بەبری زیاتر لە(200,000,000)ملێون دینار، خەرجکردنی بڕی(3.500.000)ملیار پارەی دیاری کراو بۆجێبەجێ کردن وتەواوکردنی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی پاک بۆ دەربەندیخان.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم