گۆڕانکاری لەخشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلیەکان دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مۆلیدە کارەبا


Jan 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - خاوەن مۆلیدەیەکی ئەهلی ڕاگەیاند، لە ئەمڕۆوە جارێکی دیکە خشتەی مۆلیدە ئەهلیەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت.

خەڵات جەلال خاوەن مۆلیدەی ئەهلی لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە بەروای 2ی 1ی 2023، جارێکی دیکە خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە، گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕانکارییەکە بەمجۆرە دەبێت، بەیانیان، کاتژمێر 6:30 تا 8 ، واته‌ (كاتژمێر و نیوێك.)

ووتیشی: نیوەڕوان، کاتژمێر 1 تا 1ی شه‌و (واتە 12 کاتژمێر ).

ئەوەشی خستە ڕوو، ڕۆژانی هەینی ، کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ، تا 1ی شه‌و (واتە 15 کاتژمێر ) کارەبای مۆلیدە دەدرێتە هاوڵاتیان.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم