ژنێکی کورد بەتەمەنترین ژنە لە جیهاندا

(0) / / کردستان / زایەڵە بەتەمەن گینێس


Jan 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ژنێکی کورد کە لە دهۆک دادەنیشێت تەمەنی ١٣٦ ساڵە و بەمەش ئەو ژنە ریکۆردی جیهانی گینسی تێپەڕاندووە، کە ژنێکی فەرەنسییە و تەمەنی ١١٨ ساڵە.
 ژنێکی کورد بەناوی رەوشێ قاسم کە لە ناوچەی باعەدرێ لە قەزای شێخان دادەنیشێت، تەمەنی ١٣٦ ساڵە و لە دوای ئاوارەبوونی ئێزیدییەکان چووەتە پارێزگای دهۆک.
دۆخی تەندروستی باشە و ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە تاوەکو ئێستا تاڵەکانی قژی بە رەشی ماونەتەوە.
رەوشێ‌ دوو جار هاوسەرگیری كردوە، جاری یەكەم لەگەڵ "حەمەد حەسەن موراد" دوای چەند ساڵێك كوچی دوایی كردوە، دواتر  هاوسەرگیری لەگەڵ فارس زاهر خەشمان دەكات، دوای چەندین ساڵ ئەویش كۆچی دوایی دەكات ، لە هەردووكیان  15منداڵی هەبووە، 9 منداڵی كۆچی دوایی یان كردوە، تەنیا 6 یان لە ژیاندا ماون.
ئێستا لەگەڵ نەوەیەکی خۆی لەکەمپێكی دھۆك دەژیت.
رەوشێ چیرۆک و بەسەرهاتەکانی جەنگ و ئاوارەیی و ماڵوێرانیەکانی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی و سەردەمی پاشایەتی عێراق و سیستمی کۆماری و هەموو شەڕ و نەهامەتیەکانی دیکەی لەبیر نەچووەتەوە.
ئەو ژنە بەتەمەنە تاوەکو ئێستا رۆژانە هێلکە و شیر و میوەکان دەخوات و گۆشتی ماسیش یەکێکە لە ژەمە سەرەکیەکانی.
خانەوادەی ئەو ژنە باس لەوەدەکەن، ئامادەکاری دەکەن تاوەکو رۆشی ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە و وەک بەتەمەنترین ژن ناوی تۆمار بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تۆماری بەتەمەنترین ژنی جیهان لای ژنێکی فەڕەنسییە کا ناوی لوسیان راندۆنە و تەمەنی ١١٨ ساڵ و ٧٣ رۆژە و لە مانگی ٤ـی ساڵی رابردوودا ریکۆردەکەی شکاندووە.