پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە: بە نەوت و کارەباوە نەوەستان، ئەزمەکەتان گەیاندە غازیش

(0) / / کردستان / زایەڵە غاز کارەبا نەوت عومەر گوڵپی


Jan 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "غازى سروشتى موڵکى خەڵکى کوردستانە نەوەک کۆمپانیاى بیانى و کۆمپانیاى بەرپرسانى دەسەڵات، پێویستە پێویستى ناوخۆى شارەکانى پێ پڕ بکرێتەوە پاشان ئەگەر زیادەى هەبوو بنێردرێتە دەرەوەى هەرێم."
عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،لە هاوین(٢٠٢٢)، هوشداریماندا بە وەزارەتى سامانە سروشتیەکان کە ئەگەر دابەشکردنى غازى ماڵان بەم ڕێژەیەى ئێستە بەردەوام بێت، ئەوە لە وەرزى زستان و سەرما ئەزمەى غازیش بۆ هاووڵاتیان دروست دەبێت.لە غازى بەرهەمهاتووى کێڵگەى کۆرمۆر، تەنها بەڕێژەى (٧٠%)ى غازى زیادەى بەرهەمهاتوو بە نرخى ماڵان دەدرێت بە بریکارەکانى غاز، ئەویتری بە بازرگانى دەفرۆشرێت، ئەمەش بۆ وەرزى زستان بەش ناکات کە خەڵک بەهۆى کەمبوونەوەى سەعاتەکانى کارەباو نەبوونى نەوت بە ناچارى پەنا بۆ سۆپاى غاز دەبات بۆ گەرمکردنەوەى ماڵەکەى.
وتیشی،  تەنها (١٠ %)ى ئەو ڕێژەیەى بەرهەمدەهێنرێت زیاد بکرێت بۆ بریکارەکانى غازى ماڵان و نرخى حکومى، ئەوە ئەزمە دروست نابێت بەو جۆرەى ئێستە هەیە کە لە زۆرینەى شارو شارۆچکەکان خەڵک سەرە دەگرێت بۆ غازو غاز فرۆشەکان بە کۆڵان و ماڵاندا ناگەڕێن.غازى سروشتى موڵکى خەڵکى کوردستانە نەوەک کۆمپانیاى بیانى و کۆمپانیاى بەرپرسانى دەسەڵات، پێویستە پێویستى ناوخۆى شارەکانى پێ پڕ بکرێتەوە پاشان ئەگەر زیادەى هەبوو بنێردرێتە دەرەوەى هەرێم کە زانیاریى هەیە بە شێکى بە دەرەوەى هەرێم دەفرۆشرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم