تێنیسی سەر مێز/ هۆدایی و ئەحمەدیان گەیشتە ئاستی جیهانی

(0) / / ورزش / زایەڵە تێنیس وەرزش کوردستان


Jan 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ دوو تێنیسۆری ئێرانی ڕێپێدران تاکوو لە پێشبڕکێ تێنیسی سەر مێزی قارەمانی جیهان بەشداری کەن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی تێنیسی سەر مێز و لە درێژەی پێشبڕکێ هەڵبژاردەی قارەمانی جیهانی لە قوڕنەی ئاسیا، ئەمیر حوسەین هۆدایی بە بردنەوەی یارییەکە هەمبەر بە (ئەلخدراوی) یاریزانی عەرەبستانی ئیزنی بەشداری لە پێشبڕکێ قارەمانی جیهانی وەرگرت.
هۆدایی بە تۆمارکردنی 4 خاڵ هەمبەر بە هیچ یارییەکەی بردەوە و گەیشتە ئاستی جیهانی.
لە پێشبڕکێیەکی دیکەشدا ئەمین ئەحمەدییان لە کێبەرکێ لەگەڵ ( کێلارێس) ڕەقیبی خەڵکی وڵاتی سەنگاپوور بە تۆمارکردنی 4 خاڵ هەمبەر بە دوو خاڵ سەرکەفت و ئیزنی بەشداری کردن لە پێشبڕکێ جیهانی ئافریقای باشووری پێدرا و بۆ وڵاتی ئێران سێهەمین سەرپشکی بەدەستهێنا