پارێزگاری سلێمانی: کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەردەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە خۆپیشاندان سلێمانی پێنجوێن


Jan 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوای پێنج ڕۆژ لە خۆپیشاندان، ئەمڕۆ پارێزگاری سلێمانی لەسەر داواكاری هاوڵاتیانی پێنجوێن هاتەدەنگ و ڕایدەگەیەنێت ، لە ئەمڕۆوە كێشەی كارەبایان چارەسەر دەكرێت.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند،  لە ئەمڕۆوە كارەبای قەزاكە چاكدەكرێت و بە پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستیش سیستمی زیرەك بۆ زامنكردنی كارەبای هاووڵاتیان دادەنرێت، لەسەر داوای خەڵكی پێنجوێن پشكی كارەبای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە ئەمڕۆوە لە پشكی كارەبای پێنجوێن جیادەكرێتەوە.

وتیشی، وەك پارێزگای سلێمانی، لە ئاستی حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دابینكردنی نەوت بۆ هاووڵاتیانی سنوری پارێزگاكەمان.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم