ئەنجومەنی پارێزگا لەبارەی کێشەکانی پێنجوێن کۆبۆوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی پێنجوێن کوردستان


Jan 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیسماعیل  عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبونی سکرتێری ئەنجومەن سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی گشتی ئەندامانی ئەنجومەنی کرد سەبارەت بە چارەسەری کێشەو گرفتەکانی قەزای پێنجوێن.
وتیشی، دوای راگۆڕینەوە و خستنەڕووی گرفتەکان و راوێژ لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەن، سەرەڕای ھەوڵ و بەدواداچونەکانی پێشتر بۆ چارەسەری کێشەی کارەبای پێنجوێن ,  بە نوسراوی ژمارە ١٠٤٢ ، لە ٢٠٢٢/١٢/١٩، داوای چارەسەری کێشەی کارەبای قەزای پێنجوێنی کردووە.
ڕونیشیکردەوە، لە کۆتایی کۆبونەوەکەشدا بڕیاردرا داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بکرێت بەرمیلی دووەمی نەوتی سپی بەنرخی گونجاو بدرێت بەدانیشتوانی پێنجوێن.
هێمای بەوەشکرد، ھەروەھا ھۆبەی کارەبای پێنجوێن بکرێت بە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا بۆ قەزاکە.ئەو ناوچانەش کە دەروازەی سنورییان ھەیە رێژەیەک لە داھاتی خاڵە سنورییەکان بۆ بەگەرخستنەوەی پرۆژەکانی ھەمان سنور دابین بکرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم