دوو تەوەری سەرەکی دیداری نێچيرڤان بارزانى و مەکگۆرک

(0) / / کردستان / زایەڵە نێچيرڤان بارزانى مەکگۆرک پێشمەرگە


Jan 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان لە هەولێر لەگەڵ نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ‏رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخى ‏نێوخۆیى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى يه‌كخستنى پێشمه‌رگەیان کرد.
 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان شه‌وی دووشه‌ممه‌ 16-01-2023، پێشوازى له‌ برێت مەکگۆرک، نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ‏رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا كرد كه‌ به‌ ياوه‌ريى شاندێكى باڵاى وڵاته‌كه‌ى ‏سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان کرد.
 بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دوايين پێشهاته‌ سياسييه‌كانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ‏نێوخۆیى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى يه‌كخستنى پێشمه‌رگه‌یان تاوتوێ كرد.
 له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا ئامۆس هۆكستاين، نێرده‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا بۆ ژێرخانى ‏جيهانى و ئاسايشى وزه‌ و ئالينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق ئاماده‌ی بوون.