ئێران: یادداشتی ناڕەزایەتی ڕادەستی عێراق کراوە و کەنداوی فارس بۆ هەمیشە بەم ناوە دەمێنێتەوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران کەنداوی فارس عەرەبی تاران ناسر کەنعانی


Jan 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

جام کوردی – وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە بەکارهێنانی ناوێکی ساختە و تەزویر لە لایەن ژمارەیەک لە بەرپرسان و دامەزراوەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کەنداوی فارس، وتی کە یادداشتی ناڕەزایەتی ڕادەستی عێراق کراوە و کەنداوی فارس بۆ هەمیشە بەم ناوە دەمێنێتەوە.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێ شەممە 17 ی کانوونی دووەمی 2023 لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە بەکارهێنانی ناوێکی ساختە و تەزویر لە لایەن ژمارەیەک لە بەرپرسان و دامەزراوەکان و هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کەنداوی فارس، وتی: ناوی کەنداوی فارس ڕاستییەکی مێژوویی، هەتا هەتایی، بەڵگەیی و حاشاهەڵنەگرە و دووبارەکردنەوەی ناوێکی تەزویر ئەم ڕاستییە ناگۆڕێت و شەرعییەت بەوەش نادات.
ناوبراو وتی: کەنداوی فارس لە هەزاران ساڵ پێش ئێستا لە بەڵگەکان، نەخشەکان و دەقە کۆنەکان بەم ناوە بووە و بۆ هەمیشە بەم ناوەش دەمێنێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە بۆ ڕاکێشانی دۆستایەتی لایەنەکانی دیکە ناتوانرێت سامانی دەوڵەمەندی یەکگرتوویی مێژوویی وڵاتانی ناوچەکە وەک تێچوویەک بەکار بهێندرێت.
 ناوبراو وتی کە پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق گەورەترە لە کەسان و دامەزراوەکان و ڕیشەی لە قووڵایی مێژوو و شارستانیەتی ئەم دوو وڵات و دوو گەلەدا هەیە.
کەنعانی هەروەها ڕایگەیاند کە بە هۆی ئەو لێدوانانەوە یادداشتێکی ناڕەزایەتی ڕادەستی حکومەتی عێراق کراوە.