مەسعود بارزانی و برێت مەكگێرك جەخت دەکەنە سەر پێویستیی چارەسەركردنی گرفتەكانی هەرێم - بەغدا

(0) / / کردستان / زایەڵە بارزانی مەکگێرک هەولێر بەغداد


Jan 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەمەریكاى کرد و لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كرا و جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا  کرایەوە.
 بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگاکەی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە سەلاحەددین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەمەریكا كرد كە پێكهاتبوو لە برێت مەكگێرك ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و بەڕێز ئامۆس هۆكشتین ڕێكخەری تایبەتی سەرۆكایەتیی بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە و خاتوو ئالینا ڕۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ژمارەیەك ڕاوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا.
ئەوەشخراوەتەرو، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كرا و جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بایەخی ڕۆڵی عێراق و هەرێمی كوردستان لە تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەردەم وزە لە ئاستی جیهانیدا كرایەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بارودۆخی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو و تێیدا، بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە پێویستە ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوە بچێت و هیچ بیانوویەكیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن قبووڵ ناكرێت. بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە خوازیاری ئەوەیە لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەددیاتەكان و پاڵپشتیكردنی حكوومەتی هەرێم، كۆبوونەوە و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكان بەردەوام بێت. پەیوەست بە چاكسازییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش بارزانی، پشتیوانیی خۆی بۆ بەردەوامیی ئەو چاكسازییانە دووپات كردەوە.
بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون و شاندی میوان جەختی لە بایەخی ئاساییش و سەقامگیریی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە.