لێدوانی نوێی سودانی لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق نرخی دۆلار


Jan 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە - سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، پاڵپشتی لە بانکی ناوەندیی عێراق دەکەین بۆ ئەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشوو بگەڕێنێتەوە.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێوڕەسمی تیرۆرکردنی محەمەد باقر حەکیم لە بەغدا باسی لە دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار کرد و رایگەیاند، کارمان کردووە بۆئەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار جێگیر بێت.
محەمەد شیاع سوودانی باسی لە سەقامگیری بازاڕی دۆلار کرد و وتی، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی بانکی ناوەندیی عێراق بۆئەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕ بگەڕێنێتەوە.
کامەران کەریم