ئێران هۆشداریی بە وڵاتانی ئەورووپی دەدات

(0) / / جهان / زایەڵە حەسەن ڕۆحانی ئەتۆمی خزمەتگوزاری


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، شوێنی یاری سیاسی نییە، داوا لە وڵاتانی ئەورووپی دەکات هاوکارییەکانی تاران و ئاژانس بەردەوام بن، دەنا ئەنجامەکان باش نابن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن ڕۆحانی لە کۆبوونەوەیێکی تایبەت بە کردنەوەی چەند پڕۆژەیێکی خزمەتگوزاریی لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ وتی: دەمانویست لەگەڵ ئاژانس هاوکارییەکی باشمان هەبێت و لە ماوەی دواییدا هاوکارییەکی باشمان ئەزموون کرد کە لە ڕاپۆرتەکانی ئاژانس جەختی لە سەر کرایەوە، بەڵام بەوانەی کە بۆ کاری ئیجابی باش بیرناکەنەوە و بەداخەوە لە وڵاتانی ئەورووپیشن، ڕادەگەیێنم واز لە کارەکانتان بێنن و ڕێگەمەدەن پێوەندیی باشی نێوان ئێران و ئاژانس تێک بچێت.
 ڕۆحانی جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشتیخوازانە بووە و لە ئێستاشدا ئاژانس بە شێوەی ئاسایی چاودێرییەکانی ئەنجام دەدات، هەرچەند ئەوەی کە مەبەستی ئاژانس بێت نییە کە لەم پرسەشدا ئەمریکا بەرپرسیارە کە گەمارۆکانی سەر ئێران لانابات.
سەرۆک کۆماری ئێران ڕاشیگەیاند ئەگەر گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر وڵاتەکەی لابچێت، پێوەندییەکانی تاران و ئاژانس پتەوتر دەبێت و چاودێران دەتوانن لە چوارچێوەی یاساکاندا بە کارەکانیان هەڵسن.