تۆمەتبار کردنی پارتی بە تێوه‌گلانی له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر
(0) /
میدیایێکی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوی کردەوە ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارتی وه‌ك یه‌كێك له تاوانبارانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر ناساندیان، ئه‌ندامی پارتییه و به بنه‌ماڵه پارتین.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوێنێ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارتی بڵاویانكرده‌وه كه حەیدەر حەمزە عەباس وه‌ك یه‌كێك له تاوانبارانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی 15ی شوبات ده‌ستگیركراوه.
میلەت پرس بڵاوی کردەوە: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌ك یه‌كێك له تاوانبارانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا ئه‌ندامی پارتی بووه و به بنه‌ماڵه پارتییه.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "برایه‌كی ئه‌و كه‌سه به‌ناوی سوبحی ئه‌ندامی ناوچه‌ی پارتییه له خازر، ئەمەش ئاماژەیە بەوەی کە بێ ئاگاداری پارتی ئەو هێرشە نەکراوەتە سەر هەولێر".
وتیشی: "ئه‌و كه‌سه وه‌ستای كاشی بووه و ماڵیان له‌كه‌ڵه‌ك بووه و به بنه‌ماڵه پارتین و سه‌ر به‌و حزبه بووه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو کە هەموو ئەمانە دەریدەخەن کە پارتی لە هێرشە مووشەکییەکەی هه‌ولێر تێوەگلاوە و لە رێی دەزگا ئەمنییەکانیانەوە هەوڵی شاردنەوەی راستییەکان دەدەن و لایەنی تر تۆمه‌تبار دەکەن.
سەرچاوەکەراشیگه‌یاند كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارتی باسیان له‌وه كردووه كه گروپی سه‌ید ئه‌لشوهه‌دا له پشت هێرشه‌كه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌و گروپه به فه‌رمی بێبه‌ریبوونی له‌و كاره راگه‌یاند و ره‌تیكرده‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و هێرشه‌وه هه‌بێت.
شه‌وی 15ی شوباتی رابردوو لە نێو هەولێرەوە هێرشی مووشەكی كرایە سەر فڕۆكەخانەی شارەكە و بەهۆیەوە كەسێك كە بە گرێبەست لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا كاری دەكرد كوژرا.
تێبينيێك بنێرە: