قوباد تاڵەبانی: غاز و نەوت پرسێکی نیشتمانییە و دەبێت سازانی لەسەر بێت

(0) / / کردستان / زایەڵە قوباد تاڵەبانی غاز نەوت هەرێمی کوردستان ئابووری فەڕەنسی ئەڵمانی


Jan 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قوباد تاڵەبانی، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی فەڕەنسی- ئەڵمانی، جەختی لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە هەرێمی كوردستان كردەوە، وتیشی،  ئێمە لەگەڵ ئەوەین ڕێككەوتن لەسەر كۆی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی عێراقدا هەبێت.
جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە گرفتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی قۆناغی داهاتوو بۆ چارەسەری ئەو گرفتانە كرد و جەختیكردەوە، دەبێت كێشەكان بەگفتوگۆ چارەسەربكرێن لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا.
لەبارەی پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەتی عێراقیش، قوباد تاڵەبانی وتی،تێگەیشتنی باش هەیە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان لەگەڵ حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی و چاوەڕێین ئەمە لە یاسای بودجەی 2023 ڕەنگدانەوەی هەبێت كە ئەوەش كێشەیەكی سەرەكییە لە نێوان هەردوو حكومەتدا و  جەختیشیكردەوە كە ئێمە لەگەڵ ئەوەین بە رێككەوتن لەگەڵ بەغداد كۆی كێشە هەڵپەسێردراوەكان چارەسەربكرێن.
 پرسی ووزە و نەوت و غاز بەشێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، كەتێیدا جێگری سەرۆك وەزیران وتی، ئەم پرسە نیشتمانییە و دەبێت سازانی لەسەر بێت تا سامان و داهاتی وڵات بۆ خۆشگوزەرانی خەڵك بەكاربێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش، جێگری سەرۆك وەزیران جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە هەرێمی كوردستان كردەوە بە ڕەچاوكردنی تێبینییەكانی لایەنە سیاسییەكان و ماف و پێگەی هەموو پێكهاتەكان.
کامەران کەریم