حەمیدی عەزیزی بوو بە سەرۆکی فیدراسیۆنی گۆڵفی ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش گۆڵف ئێران


Jan 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کوڕی هەڵبژاردنی فیدراسیۆنی گۆڵف، ڕۆژی دووشەممە سێهەمی مانگی ڕێبەندان لە ئاکادێمی نەتەوەیی ئۆڵۆمپیک و پارە ئۆڵۆمپیک کار و ڕەوتی هەڵبژاردنیان ئەنجامدا.

لەم دانیشتنەدا موحەمەد کازێمی سەرپەرشتی فیدراسیۆن، موحەمەدی پوولادگەر جێنشینی وەزیری وەرزش، موناف هاشێمی سکێرتێری لێژنەی نەتەوەیی ئۆڵۆمپیک، ئارەش فەرهادیان بەرپرسی گشتی نووسینگەی کاروباری بەشداری فیدراسیۆنەکان و هەنێ دیکە لە ئەندامانی کۆڕەکە بوونیان هەبوو.

خاتوو ئیلهام عەزیزی و ئەمیر غەریبلوو و حەمید عەزیزی وەکوو سێ ناودێر لە کوڕەکەدا بوونیان هەبوو، بەڕێز موحەمەد ڕەزا غوڵامڕەزازادەیش  پێش لە دەسپێکی ڕێوڕەسمەکە پاشەگەز کردنی خۆی ڕاگەیاند.

سەرەتا هەرکامە لە ناودێران بەرنامەی تایبەتی خۆی پێشکەش کرد، پاشان کار و ڕەوتی هەڵبژاردن بە ئامادەبوونی 51 ئەندام لە کۆڕەکە بەڕێوەچوو و لە ئاکامدا حەمید عەزیزی بە وەدەستهێنانی 36 دەنگ لە 51 دەنگ بۆ خولی دووهەم وەکوو سەرۆکی فیدراسیۆنی گۆڵفی ئێران هەڵبژێردرا.
هەروەها ئەمیر غەریبلوو 4 دەنگ و ئیلهام ئەکبەریش 11 دەنگیان پێدرا