ئاڵاهەڵگری ئێران لە ئۆڵۆمپیک، هەواڵی کۆچی وەدرۆخستەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوان وەرزش


Jan 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەوەندەی نەخایاندووە کەوا هەواڵی کۆچی عاتفە ئەحمەدی ئاڵاهەڵگری ئێران لە ئۆڵۆمپیکی زستانی پێکەن لە هەنێ میدیا بڵاو بووەتەوە، بەڵام ناوبراو بە پێی بڵاو کردنەوەی ئستۆرییەکی ئینستاگرامی ئەو هەواڵەی وەدرۆخستەوە.
ناوبراو دەڵێت: ئەو هەواڵە بەتەواوی هەڵەیە و من وەکوو ساڵانی پێشوو بە دراو و پارەی خۆمەوە و تەنیا بۆ ڕاهاتنی باشتر سەفەرم کردووە و دەمەوێت بە شێوازێکی پیشەیی و ئامادە لە پێشبڕکێیەکاندا دەرکەوم.
ناوبراو وتیشی پێشتر بە فیدراسیۆنی خلیسکان و لێژنەی فەنی ڕامسپاردبوو کە دەمەوێت سەفەرکەم بۆ دەرەوەی وڵات و وتیشی لە کێبەرکێیەکانی جیهانی ساڵی 2023 دەتانبینمەوە.
پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی خلیسکانی ئالپاین لە 17 تا 30ی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە دوو شاری وڵاتی فەڕنسە بەڕێوەدەچێت.
ئەحمەدی تەنیا خاتوونی ئێرانییە کە بەشداری ئۆڵۆمپیکی زستانی پێکەنە و هەروەها شایانی ئاماژەیە ناوبراو خاوەنی مەداڵی زێڕینی نێونەتەوەیی خلیسکانی ئالپاینی تورکیەیە لەساڵی 1396ی هەتاویدا.