مارکا دەڵێت: مودریچ پێشنیاری نەسری ڕەت کردۆتەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش نەسر تۆپی پێ


Jan 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ میدیایەکی مەدریدی دەڵێت: ناوەندکار(midfielder)ی بەئەزموونی ڕێئاڵ پێشنیارە بەنرخەکەی نەسری عەرەبستانی ڕەت کردۆتەوە.

گوڤاری ئسپانیایی"مارکا"، کە خۆی وەکوو یەکەمین میدیا هەواڵی وێککەوتنی کریستیانۆی لەگەل نەسر بڵاوکردەوە، ئێستاکە دەڵێت هەواڵی گواستنەوەی لۆکا مودریچ بۆ یانەی نەسری عەرەبستان ڕاست نییە و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە پێشتر ڕۆژنامەی عەربستانی (الیوم) هەواڵی وێککەوتنی یانەی نەسری لەگەڵ یاریزنێک کە لە ساڵەکانی 2018دا خەڵاتی تۆپی زێڕینی بردۆتەوە، داوە.

ڕۆژنامەی (المیدان الریاض)یش بە گوێرەی سەرچاوەیەک کە ویستوویە نێوی ئاشکرا نەبێت ڕایگەیاندبوو مودریچی 37 ساڵان لەگەڵ یانەی نەسری عەرەبستان بۆندی بەستووە و بەم زوویانەش هەواڵی گواستنەوەی لە لایەن یانەی نەسر بڵاو دەبێتەوە.

گوڤاری مارکا لەمبارە ڕاپۆرتی داوە کە لۆکا مودریچ پێشنیارە حاشاهەڵنەگرەکەی یانەی نەسری ڕەت کردۆتەوە و بڕیاری ئەو ناوەندکارە بەتەواوی ئاشکرایە و دیهەوێت لە وەرزی داهاتوودا دیسان بۆ ڕێئاڵ یاری بکات و داکەوتنی هەواڵی بڕیاری مەدرید کە نایهەوێت درێژە بداتە بۆندەکەی لۆکا، یا ئەوەی کە لۆکا نەسری وەکوو یانەی دیکەی خۆی هەڵبژاردووە بە تەواوی درۆیە و هیچیان ڕاست نین.