هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل تۆمار دەکات
(0)
هاتوچۆی سلێمانی داوا لە خاوه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌كات كه خوار مۆدێلن‌و تۆمار نه‌كراون، به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن له‌تاسڵوجه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەڕاگەیەنراوێکی هاتوچۆی سلێمانی کەوێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە ، هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری خاوه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌كات كه خوار مۆدێلن‌و تۆمار نه‌كراون، به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم ده‌ستنیشانكراوه، ده‌توانن له‌به‌رواری 7ی3 تا ڕۆژی 25ی3و له‌ڕۆژانی فه‌رمی ده‌وامدا واتا ڕۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌و دوو شه‌ممه‌و سێ شه‌ممه‌و چوار شه‌ممه، له‌كاتژمێر (1:30) پاش نیوه‌ڕۆ تا (5:00) سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن له‌تاسڵوجه.
هاوكات له‌كاتی پشوی فه‌رانبه‌رانیشدا واتا ڕۆژانی شه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه‌دا، خاوه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی خوارمۆدێلن‌و تۆمارنه‌كراون هه‌ر به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم ده‌توانن له‌كاتژمێر (9:30) تا (5:00) سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن.
هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی خوار مۆدێل‌و تۆمارنه‌كراو ئه‌گه‌ر له‌ئیداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی بن، ده‌توانن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆكانی خۆیان بكه‌ن‌و نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هاتوچۆی سلێمانی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: