لە كەلار شەقامێكی دووساید دروست دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەلار دووساید


Jan 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە شاری كەلار بە گوژمەی 813 ملیۆن دینار شەقامێكی دووساید دروست دەكرێت.
وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند،  وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چوارچێوەی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆر بە پەرەپێدانی پرۆژەی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامی ناوخۆیی و سەرەكی لە شار و شارۆچكەكان دەدات و لەم چوارچێوەیەشدا پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی دووساید لە شاری كەلار ئێستا لە قۆناغی جێبەجێكردندایە.
گوژمەی ئەو پڕۆژەیە بریتییە لە (٨١٣) ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانە و لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار سەرپەرەشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت.
ئەو پرۆژەیە شەقامێکی 30 مەتریی دووساید بە درێژایی (١٠٨٠) مەتر و لەگەڵ دروستکردنی شۆستە و ئاوەڕۆ و باراناو و چەند تایبەتمەندییەكی دیكەش لەخۆ دەگرێت. بە تەواوبوونی دانیشتوانی هەر چوار گەڕەکی ئەندازیاران و ڕزگاری و ئەنفال و گەرمیان  لە شاری كەلار لێی سوودمەند دەبن.
کامەران کەریم