نادیە موراد بڕوانامەی لەزانکۆی ئەمەریکی لەواشنتۆن بەدەستهێنا

(0) / / زنان / زایەڵە نادیە موراد کوردستان شەنگال ئێزدی


May 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نادیە موراد، پاش تەواوکردنی خوێندنێکی ٤ ساڵە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەبواری کۆمەڵناسی لەزانکۆی ئەمەریکی لەواشنتۆن بەدەستهێنا، ئەو یەکەم کەس بوو لەخێزانەکەی کە لەزێدی خۆی لەشەنگال تا قۆناغی ئامادەیی خوێندویەتی، بەڵام خوێندنەکەی بەھۆی پەلاماری داعش‌و کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکانەوە بۆ تەواو نەکراو هەموو ئەندامانی خێزانەکەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژران.

نادیە موراد، لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی:

سەرەڕای ئەوەی ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی چاوەڕوان نەکراو بوومەوە، بەڵام ئیرادەی من بۆ بەردەوامبوون لەخوێندن ھەرگیز لەرزۆک نەبوو. گونجاندنی چالاکی‌و خوێندن ئاسان نەبوو، بەڵام شایەنی ھەموو ھەوڵ‌و کۆششێک بوو.

ئەمڕۆ ڕۆژێکە بۆ ئاھەنگگێڕانی دەسکەوتەکانم‌و یادکردنەوەی دایکی خۆشەویستم‌و ھەموو ئەو ژنانەی گوندەکەم کە بوونە ھۆی ھێزو ئیرادەو خۆڕاگریی بۆ من. سوپاس‌و پێزانینم بۆ ھەموو ئەو کەسانەی کە پشتیوانییان کردم.