پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە عەلی حوسێن پارتی یەکێتی


Jan 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی دوای چەند مانگێک کۆنەبوونەوە و گرژیی سیاسی، لە شاری سلێمانی لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە.

لە لێدوانێكیدا سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاندبوو، رۆژی شەممە ، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌.

وته‌بێژی یه‌كێتی باسی لەوەشكردبوو، هه‌ردوولا له‌باره‌ی پرسه‌كانه‌وه‌ بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه‌، به‌ڵام گرنگه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان دابنرێت.

عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندبوو، ئێمە دوو حیزبی بەرپرسیارین، ئەرکی ئەو قۆناخە و ئەزموونی هەرێمی کوردستانمان لە ئەستۆدایە، بە دڵنیاییەوە ئەگەر ناکۆکیشمان هەبێت خاڵی هاوبەشمان زۆرە، هەوڵدەدەین بە خاڵە هاوبەشەکانمان دەستپێبکەین و ئەو گرفتانە چارەسەر بکەین.

کامەران کەریم