بەنزینی خراپی بە هاوڵاتیان فرۆشتووە؛ قائیمقامیەتی سلێمانی بەنزینخانەی شارەزور دادەخات

(0) / / کردستان / زایەڵە بەنزینخانە سلێمانی


Jan 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و خراپی یەکێک لە جۆرەکانی بەنزینەکەی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەنزینخانەی شارەزور دادەخات.

راپۆرتی لیژنەی سوتەمەنی ئاماژەی بۆئەوەکردوە، لیژنەکە سەردانی بەنزینخانەکەی کردوە و نمونەی یەکێک لە جۆری بەنزینەکانی رەوانەی تاقیگەکان کردوە بۆپشکنین و خاوەنەکەشی ئاگادارکراوەتەوە تا دەرچونی ئەنجامی پشکنینەکە نابێت لەوجۆرە بەنزینە بفرۆشێت.

تاقیگەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان وەڵامی پشکنینەکەیان داوەتەوە کە ئەو جۆرە بەنزینە خراپە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی بەنزینخانەی شارەزور دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

هاوڵاتیان دەتوانن لەکاتی هەبونی گومان لە شوێنکارێک یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم