ڕاگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی و پارتی

(0) / / کردستان / زایەڵە پارتی یەکێتی


Jan 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی و پارتی پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی نێوانیان ڕاگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لەم ڕاگەیندراوەدا هاتووە: بەمەبەستی گفتوگۆکردنی راشکاوانە لەسەر کۆی ئە بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنووکەیی، شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی  دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەمڕۆ ٢٨-١-٢٠٢٣ کۆبوونەوە.
بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو.
لەکۆتاییدا هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
کامەران کەریم